وەزیری سەدر داوا لە لایەنگرانی رەوتی سەدر و هاووڵاتییانی عێراق دەکات خۆپێشاندانی ملیۆنی بکەن و بیسەلمێنن "شوێن بۆ گەندەڵی و گەندەڵکاران نییە."
ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری سەدر لە نوێترین پەیامدا داوای خۆپێشاندانی ملیۆنی دەکات و بە لایەنگرانی رەوتی سەدر و هاووڵاتییانی عێراق دەڵێت، "ئامادەبن و چاوەڕوانی کات و رێنوێنییەکان بکەن."
وەزیرەکەی سەدر ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە خۆپێشاندانی ملیۆنی بیسەلمێنن کە عێراق لەگەڵ چاکسازیدایە و شوێن بۆ گەندەڵی و گەندەڵکاران نییە."
وەڵام بدەوه