Kurdistan Press - وەڵامێکی توند لە وەزیری سەدرەوە بۆ چواچێوەی ھەماھەنگی. وەڵامێکی توند لە وەزیری سەدرەوە بۆ چواچێوەی ھەماھەنگی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەڵامێکی توند لە وەزیری سەدرەوە بۆ چواچێوەی ھەماھەنگی.

كەمێك لەمەوبەر، وەزیرەكەی سەدر (وزیر القائد) لە تازەترین هەڵوێستیدا وەڵامی تۆمەتەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دایەوە كە بەوە تۆمەتباریان كردبوون، رەوتی سەدر ئیرادەی خۆیان بەسەر لایەنەكانی دیكەدا دەسەپێنن.

وەزیرەكەی سەدر لە بەرامبەر ئەو تۆمەتە چەند خاڵێكی وەك بەڵگەی ئەوە هێنابووەوە كە ئەوە چوارچێوەی هەماهەنگییە ئیرادەی خۆی دەسەپێنێت.

لە پێنجەمین خاڵدا هاتووە: لە دوای پێكهێنانی (هاوپەیمانیی ڕزگاری نیشتمان) مووشەكبارانكردنی هەولێر و ئەنبار دەستی پێكرد، یان لەبیرتان چووە؟

ئەم قسانەی وەزیرەكەی سەدر تۆمەتباركردنێكی ناڕاستەوخۆی چوارچێوەی هەماهەنگییە بە تێوەگلانیان لە ڕووداوەكانی مووشەكبارانكردنەكانی هەولێر و ئەنبار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه