رۆژی دووشەممە 15ـی ئابی 2022، کاژێر 13:50، دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کران کە هێزەکانی سوپای تورکیا تێیدا نیشتەجێن. دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتووەتەوە خوارەوە، مووشەکەکەی دیکەشیان لە دەوروبەری گوندی گوداد کەوتووەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، مووشەکەکان لە نزیک گەڕەکی گۆگجەلی لە شاری مووسڵەوە ئاراستە کراون. سەربازگەکەی تورکیا لە ساڵی 2015 لە سنووری ناحیەی زێلکان دامەزراوە و تاوەکو ئێستا چەند جارێک هێرشی مووشەکی کراوەتەسەر.
وەڵام بدەوه