Kurdistan Press - موقتەدا سەدر ئامادەیە کوببێتەوە لەگەڵ سەرکردەیەکی ھەماھەنگی. موقتەدا سەدر ئامادەیە کوببێتەوە لەگەڵ سەرکردەیەکی ھەماھەنگی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موقتەدا سەدر ئامادەیە کوببێتەوە لەگەڵ سەرکردەیەکی ھەماھەنگی.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کردووە کە بە سێ مەرج ئامادەیە لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، کۆببێتەوە.

میدیا عێراقییەکان لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، بڵاویکردووەتەوە کە یەک لەو مەرجانە، هاتنەدەرەوەی هادی عامرییە لە ناو ریزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، دوای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دووەم هێزی سەرەکیی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەیە.

هەفتەی رابردوو، زۆربەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رۆژی پێنج شەممە (18ی ئاب)، موقتەدا سەدر و هادی عامری کۆدەبنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە.

مەرجێکی دیکەی سەدر بۆ قبووڵکردنی دانیشتنی لەگەڵ عامری، ئەوەیە کە هادی عامری ناوەڕۆکی ئەو تۆمارە دەنگییانە مەحکوم بکات کە گوایە هی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە.

لە ماوەکانی رابردوودا چەندین تۆماری دەنگی دزەپێکراو کە گوایە هی مالیکییە، بڵاوکراونەوە و کاردانەوەی ناوخۆیی زۆری لێکەوتەوە. لە یەکێک لەو تۆمارە دەنگییانەدا، مالیکی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە موقتەدا سەدر دەکات.

ئەو تۆمارە دەنگییانە ئەوەندی دیکە گۆمی سیاسیی عێراقیان شڵەقاند و ئێستا نزیک بە 20 رۆژە لایەنگرانی سەدر لەبەردەم پەرلەمانی عێراق مانیان گرتووە. ئەوان، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی رزگارکردنی وڵات لەو چەقبەستووییە، لە دەستپێشخەرییەکدا داوای کرد هەموو لایانە سیاسییەکانی عێراق لە دەوری مێزێک کۆببنەوە.

رۆژی چوارشەممە (17ی ئاب) ئەو کۆبوونەوەیە کرا، بەڵام نوێنەری رەوتی سەدر لەوێ ئامادەنەبوو. دواتر رەوتی سەدر رایگەیاند، لە بەشداریی نوری مالیکی و قەیس خەزعەلی لەو کۆبوونەوەیەدا تووڕەیە و پێویستە تەنها هادی عامری وەک نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی تێیدا ئامادەبێت.

مەرجی سێیەمی موقتەدا سەدر بۆ دانیشتن لەگەڵ هادی عامری، گواستنەوەی راستەوخۆی ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانەیە بۆ خەڵکی عێراق.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه