Kurdistan Press - سێ فەرمان لە موقتەدا سەدرەوە. سێ فەرمان لە موقتەدا سەدرەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێ فەرمان لە موقتەدا سەدرەوە.

دوای بڕیاری وازهێنانی یەکجاری لە سیاسەت، نووسینگەی تایبەتی سەدر سێ بڕیار و فەرمانی ئاراستەی لایەنگرانی کرد.

نووسینگەکە لە ئاگادارییەکەدا کە بەناوی ساڵی گۆڕانکارییەوە بڵاویکردووەتەوە و داوایکردووە، نابێت بە هیچ جۆرێک بەناوی تەیاری سەدرەوە دستەوەردان لە کاروباری سیاسیی و حکومیدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهیچ جۆرێک نابێت درووشم و هوتافی سیاسی و شتی دیکە بەناوی تەیاری سەدرەوە بەرزبکرێتەوە.

هەروەها نووسینگەی سەدر دەشڵێت "بەهیچ جۆرێک نابێت هیچ دەزگایەکی میدیایی و لەناویاندا پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی تەیاری سەدرەوە دروستبکرێن و بەکاربهێنرێن".

ئەمڕۆ دووشەممە 29/8/2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری سیاسی راگەیاند و زۆرینەی دامودەزگاکانی سەر بە رەوتەکەشی داخست.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه