له دوێنێ شه‌وه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدای له شاری به‌سره تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌وه و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان چه‌كداری سه‌ر به میلیشیاكان عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و سه‌رایا سه‌لام كوژراو و بریندارن.
سوپای عێراق، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باردۆخه‌كه هێزێكی زۆری له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی به‌سره بڵاوه پێ كردووه، به‌ڵام تا ئێستا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری به‌رده‌وامه و باره‌گای ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له شاره‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به سه‌رایا سه‌لام سوتێندرا.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه قه‌یس خزعه‌لی، سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م باره‌گاكانی میلیشیاكه‌ی تا كاتێكی نادیار راگه‌یاند.
وەڵام بدەوه