دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرایکرد کە لەلایەن رەوتی سەدرەوە سکاڵای یاسایی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمارکراوە بۆمەبەستی تانەدان لە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەكانی.
هەروەها دادگای فیدراڵی ئاماژەشی بەوەداوە کە دادگا بڕیاریداوه رۆژی ٢٨ی٩ی٢٠٢٢ی ئهمساڵ یهكهمین دانیشتن لهبارهی سكاڵاكهی رەوتی سەدر ئهنجام بدات.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ١٣ی حوزەیرانی ئەمساڵ پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەسەر داوای موقتەدا سەدر نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد و ئەویش داواکەیانی پەسەند کرد.
وەڵام بدەوه