Kurdistan Press - لەبارەی سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ مووچە لەبارەی سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ مووچە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سێ داواکارییە نوێیەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێت، نووسراوەکە تەنیا ڕۆتینی ئیدارییە و هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مانگی دوو دروست نابێت.

هەرچەندە هەولێر و بەغدا لەبارەی کۆی مووچەکانی ئەمساڵ ڕێککەوتنیان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو تەیف سامی هەموو مانگێک بیانووی نوێی دەگرت و لەمپەری بۆ ناردنی مووچە دروست دەکرد، ئەمساڵ هەر لێدوان و نووسراوێکی تەیف سامی بڵاوببێتەوە، دڵەڕاوکێ لای مووچەخۆرانی کوردستان دروست دەبێت.

نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی بڵاوبووەتەوە و ڕێکەوتی 2025-02-17ی لەسەرە، سێ داواکاری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، ناردنی لیستی موچەی مانگی دوو لەگەڵ ناردنی زانیاری لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەخۆران، ناردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، ئەمە جگە لەو 51 ملیار دینارەی نزیکەی 10 ڕۆژە نێردراوە.

لەسەر ئەو نووسراوە بەرپرسێکی باڵا و تایبەتمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق وەکو ئەرک و ئیلتیزامی خۆی، بەپێی یاسای بودجە نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات،  ئەم نووسراوە تەنیا ئاراستەی هەرێمی کوردستان نەکراوە، بەڵکو ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراقیش کراوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه