کاتێک ئایدیۆلۆژیا دەکرێتە کەرەستەی ململانێ
رەنگە ئاسانترین کارێک بەرپرسە باڵای حزبێک لە میانەی کایەی سیاسیدا بیکەن، گرتنەبەری ئاراستەیەکی نانیشتیمانی و دروست کردنی فەوزای سیاسی و کارکردن بێت لەسەر بەرهەم هێنانی نائومێدی و ماندووکردنی کۆمەڵگاو دروست کردنی ئاستەنگ لەبەردەم ئاوەدانی و پێشکەوتنی جڤاکی.
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی حزبە سۆشیال دیموکراتە جیهانیەکان هەڵگرتنی بەرپرسیارەتیە بە ئاراستەی دروست کردنی کۆمەڵگایەکی ئاسودەو سەقامگیرو پڕ لە یەکسانی.
حزبە سۆشیال دیموکراتە جیهانیەکان لەوەتەی هاتوونەتە سەر رووبەری سیاسەت، سەرلەبەری هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی یەکسان و خوشگوزەران و ئاسودەوە چڕ کردۆتەوە. ئەم حزبانە لە هیچ کام لە قۆناغەکانی جموجۆڵ و کاری سیاسیاندا هەوڵی نانەوەی گرژی و قووڵ کردنەوەی کەڵێن و جیاوازیە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانیان نەداوەو نمونەی هەرە باڵای دەسەڵاتێکی بەرپرس و هەڵگری دونتابینیەکی پراگماو هاوچەرخ بوونە، بۆیەش بە درێژایی زیاتر لە سەت ساڵی رابردوودا بەردەوام لە گەشە کردن و گەورە کردنی بنکە جەماوەریەکانیان و جڵەوکردنی حوکومڕانیدا بوونە.
یەکێتی جگە لە ئیدیعایەکی گەورەی میدیایی و هەڵنەگرتنی بەرپرسیارەتی سیاسی، بەرهەم هێنانی ململانێ و نانەوەی دووبەرەکی و دروست کردنی کەڵێن لە نێو ڕیزەکانی چینوتوێژەکانی کۆمەڵگای کوردی، دوورونزیک پەیوەست بوونی بە ئایدیۆلۆجیاو بنەماکانی سۆشیال دیموکراتەوە نەماوەو لە بەرگێکی رووپۆشکراوی خەڵەتێنەر چیتر نیە.
سیاسەت لای ئەم حزبە بووە بە ئامرازێک بۆ قووڵ کردنەوەی کەڵێنەکان و دروست کردنی دۆخێکی چەقبەستووی سیاسی لە پێناو دەست خستنی چەند دەسکەوتێکی میدیایی و نائومێدکردنی کۆمەڵگاو ناشرین کردنی سیاسەت و حوکومڕانی.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه