Kurdistan Press - عێراق بە دەست دەیان تەنگژەی قووڵەوە دەناڵێنێت عێراق بە دەست دەیان تەنگژەی قووڵەوە دەناڵێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بە دەست دەیان تەنگژەی قووڵەوە دەناڵێنێت

عێراق بە دەست دەیان تەنگژەی قووڵەوە دەناڵێنێت، گەورەترین تەنگژەكانی ئەوەیە لە سایەی بەردەوامیی گەندەڵی و خراپیی ئیدارەدان و لاگیری بۆ دەرەوە، ئیرادە و توانای چارەسەركردنی تەنگژەكانی نییە، بۆیە ئەو تەنگژانە كەڵەكە بوونە و تا دێت گەورەتر دەبن، سەرۆك وەزیرانی عێراق ددانی پێدا دەنێت كە لە رووی دارایی و بانكییەوە بەربەستیان لەپێشە.  

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە میانی سەرپەرشتیكردنی كۆنگرەیەكی تایبەت بە چاكسازی لە كەرتی بانكیدا، ئەو دووپاتی كردووەتەوە كە وڵاتەكەی لە رووی دارایی و بانكییەوە رووبەڕووی بەربەست و ئاڵنگاری بووەتەوە.

سوودانی لە كۆنگرەكە باسی دەستكەوتەكانی كابینەی حكوومەتەكەی لە ساڵانی رابردوو كرد، ستایشی هەوڵەكانی بانكی ناوەندی و بانكەكان و تیمەكانی كاری كۆمپانیا راوێژكارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان كرد، كە هەوڵ بۆ پەرەپێدانی كەرتی دارایی و بانكی لە عێراق دەدەن، دووپاتی كردەوە كە حكوومەتەكەی لە دۆخێكی سەختی ئابووری دەستبەكار بوو كە پێویستیی بە وەرگرتنی چەند رێوشوێنێك بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و پەرەپێدان دەكرد، بۆیە ئەو دەستكەوتانەی لە بوارەكانی دارایی و بانكی و ئابووری هاتنە كایەوە بووەنە هەنگاوی ئەرێنی بۆ چەسپاندنی بنەمای تۆكمە بۆ پەرەپێدان.

بەدرێژایی ماوەی دەسەڵاتی ئەو كابینەی حكوومەتی عێراق، چەندان تەنگژەی قووڵی دارایی و بانكی هەبوون، هەر لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕ و كاریگەرییەكانی تا حەواڵەی رەش و قاچاغی دۆلار بۆ بەرژەوەندیی وڵاتانی دراوسێ و سوودبینی بانكەكانی سەر بە میلیشیا و هێزە سیاسییەكان لە مەزادی بانكی ناوەندی بۆ دەستكەوتنی دۆلار بۆ چالاكییە سەربازییەكانیان و سپیكردنەوەی پارە.

لەبەرانبەردا بێتوانایی حكوومەت و بانكی ناوەندی لە رووبەڕووبوونەوەی ئەوانە، كە وای كرد چەندان بانكی تایبەتی ئیسلامی و بازرگانی بخرێنە لیستی سزاكانی ئەمەریكاوە، ئەوەش متمانەی بە كەرتی بانكی عێراق نەهێشت، لە رووی داراییشەوە عێراق خاوەنی یەكێكە لە گەورەترین بودجەكان لە ناوچەكە كەچی بودجەكەی پڕە لە كورتهێنان بەهۆی قەرز و سوودی قەرز و گەندەڵی لە پڕۆژە و دامەزراندنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا