وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاریی بە ژمارە (٢١٩٠٢) لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەرکرد، کە تێیدا چەندین ڕێکاری توند و پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی پرۆسەی خوێندن و چاودێریکردنی باشتری ئامادەبوونی قوتابیان لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان دەخاتە ڕوو.
بەپێی فەرمانەکە کە واژۆی ئالان حەمە سەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، گشت قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی سیستەمی پەنجەمۆری ئامادەبوون و نادروستکردنی تۆمار بۆ ڕۆژانی دەوام.
هاوکات هەر قوتابییەک لە ساڵیکی خوێندندا زیاتر لە (٢٥) ڕۆژی تەواو نەبێت بە “دابڕاو لە خوێندن” هەژمار دەکرێت و مافی بەردەوامبوونی لەو ساڵەی خوێندن نامێنێت.
هەر بەپێی نووسراوەکە، هەر پەیمانگەیەکی ناحکومی سەرپێچی بەرامبەر بە ناوەڕۆکی فەرمانەکە بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و پرۆسەی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردنی لێ دەستپێدەکات، و لە هەمان کاتدا بەپێی ماددەی (٢٧) لە یاسای ژمارە (١٤)ی ساڵی (٢٠١٢) سزای دارایی دەدرێت.
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پەیوەندیدار راسپێردراوە بە بەدواداچوونی مەیدانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکە و لە ئەگەری هەر سەرپێچییەکدا ڕێکاری یاسایی دەست پێدەکات.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه