Kurdistan Press - لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا دژی بەپارێزگابونی هەڵەبجە تۆمارکرا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا دژی بەپارێزگابونی هەڵەبجە تۆمارکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا دژی بەپارێزگابونی هەڵەبجە تۆمارکرا

لەدادگای فیدڕاڵی عێراق، سکاڵا بۆ هەڵوەشانەوەی بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە تۆمارکرا

 

لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا دژی دانیشتنی دەنگدان بۆ بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە تۆمارکرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە دەکرێت بەبیانوی یاسایی نەبوون و تەواونەکردنی نیساب لە کاتی دەنگدان بە یاساکە

دوێنێ 23ـی نیسان، محەمەد خەفاجی پەرلەمانتاری شیعە سکاڵایەکی ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکەی پەرلەمان و دەنگدان بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دەکات و هاوپێچی داواکەی نوسراوێکی بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق و واژۆی ئەو پەرلەمانتارانەی ئاڕاستەی دادگا کردووە کە دانیشتنەکەیان جێهێشتووە

 

لە سکاڵاکەدا هاتووە غەریب عەسکەر بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ۱٤ـی٤ دوای دانیشتنەکە نوسرآێکی کردووە لەسەر تەواونەبوونی نیسابی یاسای

ڕۆژی 14ـی4 دوای جێهێشتنی دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و بەشێک لە پەرلەمانتارە شۆڤینییەکان، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی پەرلەمانی بەڕێوە برد و دەنگ لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە درا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه