ئەمڕۆ دووشەممە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە. ئەنجامی وردبینییەکە دەکرێتە کۆنووسێک و سبەی سێشەممە ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکرێت.
لە وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا دوو بۆ سێ تێبینی بچووک لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار هەبوون، ئەوانیش چاک کراون. تێبینییەکانیش سەبارەت بە فەرمانبەرانی بانکەکان بوو کە لە مانگەکانی چوار و هەشت و 12 دوو مووچەیان پێدەدرێت.
لە لیستی بانکەکان، ناوی چەند بانکێک لەبیرکرابووون، ناوی ئەوانیش زیادکرا و کێشەکە چارەسەر کرا.
وەزارەتی دارایی کوردستان و شاندی تەکنیکی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، دوای ڕەزامەندی تەیف سامی ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە دەستپێدەکەن. لەبارەی وادەی ناردنی پارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، وتیان ئەم پێنجشەممەیە کە یەکی ئایارە، ڕۆژی جیهانی کرێکارانە و لە عێراق و کوردستان پشووە، ڕەنگە بەم هۆیە بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، چونکە تەنیا سبەی و دووسبەی دەوام ماوە ڕەنگە نەتوانرێ ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە تەواو بکرێن، بەڵام ئەمە تەنیا پێشبینییە و نازانرێت تەیف سامی کەی بڕیاری ناردنی پارە دەدات.
وەڵام بدەوه