ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی ئایاری 2025 ،دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند: کە یەکەم دەستەی کاروانی حاجیان لە ڕێگای وشکانییەوە لە دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعودیا بەرێکەوتن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی حەج کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە : ئهمڕۆ پێنجشهممه 4581 حاجی لەرێگای 192 پاسەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە ڕيگای دەروازەی سنوری عەرعەرەوە بەرەو عەرەبستانی سعودیا بەرێکەوتن.
وەڵام بدەوه