Kurdistan Press - گۆڕانكاریی گەورە لە عێراق بەڕێوەیە کاتی هێرش کردنە سەر حەشدی شەعبی ڕاگەیاندرا گۆڕانكاریی گەورە لە عێراق بەڕێوەیە کاتی هێرش کردنە سەر حەشدی شەعبی ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڕانكاریی گەورە لە عێراق بەڕێوەیە کاتی هێرش کردنە سەر حەشدی شەعبی ڕاگەیاندرا

بەپێی ماڵپەڕێكی ئیماراتی لە سەرچاوەیەكی باڵای عێراقی گواستووەتەوە كە بەرپرسانی ئەمەریكا بە سیاسەتوانە عێراقییەكانیان راگەیاندووە، سوپای عێراق بە هاوكاریی هێزەكانی ئەمەریكا و بە رەزامەندیی ئێران بە نیازن لە مانگی داهاتوو ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە دژی حەشدی شەعبی جێبەجێ بكەن.

وەك ماڵپەڕی "ئیرم نیوز"، بڵاو كردەوە، سەرچاوەیەكی سیاسیی عێراقی كە وەزیرێكی پێشووە، رای گەیاندووە، بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا راستەوخۆ و ناراستەوخ بە ژمارەیك سیاستەوان دیاری عێراقیان راگەیاندووە، لەوانە پەرلەمانتار و سەرۆكی رەوتە سیاسییەكان، بە پێویستیی ئامادەسازیكردن بۆ گۆڕینی دۆخی حەشدی شەعبی لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و سەربازی، ئەوەش لە رێگەی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەی بەڕێوە دەچێت.    

ئەو وەزیرە پێشووە كە وەك سیاسەتوانەكانی تری عێراق پەیامەكەی ئەمەریكای بەدەست گەیشتووە، زیاتر دەڵێت، ناوەڕۆكی پەیامەكە بریتییە لەوەی ئامادەبین بۆ گۆڕانكاریی گەورە لە عێراق، رەنگە گشتی یان رێژەیی بێت، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی سوپای عێراق بە پاڵپشتیی ئەمەریكا لە دژی حەشدی شەعبی لە نێوان سەرەتای حوزەیرانی داهاتوو تا تەمووزی داهاتوو دەبێت، واشنتن وای دەبینێت ئەو پاساوەی لە ساڵانی دوایی مانەوەی حەشدی شەعبی پێ درێژ دەكرایەوە كۆتایی هات، كە لەناوبردنی داعش بوو، ئەوەشی سەركردەكانی حەشد دەیكەن بۆ كردنیەتی بە هێزێكی گەورەتر لە هێزە فەرمییەكانی عێراق و ئەوەش دەبێتە هۆی كرانەوەی فەرمیی سنوورەكانی عێراق لەگەڵ ئێران.

لە سایەی ئەو پەرەسەندنانە راپۆرتەكان باسی ئەوە دەكەن سوپای پاسداران فەرمانی بە میلیشیاكان كردووە، بەتایبەتی كەتیبەكانی حزبوڵا و سەید ئیمام و عەسائیب ئەهلولحەق، كە ژمارەیان لە نێوان 40 بۆ 50 هەزارە، جیا لە هێزەكانی تری حەشد، كە ژمارەیان دەگاتە 120 هەزار چەكدار، بە جێگیربوون لە ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا و باشووری و لە دەوروبەری دامەزراوە فەرمییەكان و جێنەهێشتنیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه