سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکان و پارەی گەنمی جووتیاران بۆ وەرزی ساڵی 2025.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو جووتیارانەی کە ژمارەی پسوولەکەیان لە نێوان (1531) بۆ (1850) دایە، دەبێت سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.
مەرج و ڕێنووییەکانی وەرگرتنی پارە:
ئامادەبوونی خاوەن پسوولە یان وەکالتە: پێویستە ئەو جووتیارەی گەنمەکەی بە ناویەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادە بێت، یان ئەو کەسەی ئامادە دەبێت وەکالەتی فەرمی پێ بێت.
کاراکردنەوەی وەکالەت: لەسەر داوای بانك، هەر وەکالەتێک ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیبێت، دەبێت لەلایەن ئەو فەرمانگەی دادنووسەی (کاتی دەرچوونی) لێیەوە بووە، بۆ ساڵی 2026 کارا بکرێتەوە.
جێی باسە ئەم دابەشکردنە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو بڕی 76 ملیار دینار وەک بەشێک لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە خەرج کرابوو.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه