Kurdistan Press - راوێژکاری سوودانی بەغدا ئامادەیە مووچە بنێرێت راوێژکاری سوودانی بەغدا ئامادەیە مووچە بنێرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راوێژکاری سوودانی بەغدا ئامادەیە مووچە بنێرێت

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى دارایى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باس له‌ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ده‌بێت لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى به‌غدا و هه‌ولێر پێكبهێنرێت، به‌ر له‌ جه‌ژن لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بێت و دوور له‌ گرژیى و هه‌ڵچوونه‌ سیاسییه‌كان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووى حوزه‌یران، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید داوه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، به‌غدا ئاماده‌یه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى میكانیزمێكى مه‌رجدار، ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه‌ داراییه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه‌.

له‌ لێدوانه‌كه‌ى مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، باس له‌وه‌ ده‌كرێ پاره‌كه‌ له‌ شێوه‌ى قه‌رز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئاسایى هه‌ژماره‌ داراییه‌ فه‌رمییه‌كان ده‌بێت بۆ خۆدوورگرتن له‌ كاریگه‌رییه‌ مرۆیى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامى دواكه‌وتنى مووچه‌ دروست بووه‌. 

میكانیزمى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ك راوێژكاره‌كه‌ى سوودانى باسى كردووه‌، له‌ دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى پێكهاتووه‌، یه‌كه‌م قه‌رز بێت و دووه‌میش لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌یى بدۆزینه‌وه‌ بۆ ته‌نگژه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووى مووچه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌یه‌. 

ده‌بێت لیژنه‌كه‌ به‌ر له‌ جه‌ژنى قوربان لێكتێگه‌یشتن بكات. ئه‌مه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ به‌ ئامانجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌ سیاسی و داراییه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان. له‌گه‌ڵ ره‌خساندنى زه‌وینه‌یه‌كى واقیعى بۆ گفتوگۆى شه‌فاف له‌ نێوان هه‌ردوولا، دوور له‌ گرژی و هه‌ڵچوونه‌ سیاسییه‌كان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه