Kurdistan Press - پەیامێکی کاریگەر لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکرایەوە پەیامێکی کاریگەر لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی کاریگەر لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 6ی 2025، ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێكی لەبارەی بڕینی مووچە بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەشداریی سەرەکی ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراقن کە چەندین ساڵ بوو خەڵکی عێراقی سەرکوت دەکرد و دەیچەوساندنەوە، لەو پێناوەشدا شەهید و برینداری بەخشی، دوای ئەوەش بۆ حکوومەتی نوێی عێراق و دەستوورەکەی، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و بەتایبەت سەرۆک بارزانی، ڕۆڵی کاریگەرییان بینی لەپێناو بونیادنانی عێراقێکی نوێ کە مافی تەواوی نەتەوە و پێکهاتە و ئایینەکانی تێیدا پارێزراو بێت، ئێمە لەسەر ئەو بنەمایانە کارمان کرد و هەموو هەوڵێکمان لەپێناو یەکڕیزی و یەکسانی و دادپەروەری بوو کە پرەنسیپەکانی (تەوازن و تەوافوق و شەراکەت) تێیدا پارێزراو بن، بەڵام ئەو خواستانەی کورد بۆ عێراقێکی نوێ کە مافی هەموان تێیدا پارێزراو بێت، نەهاتە دی بەهۆی فاکتەری ناوخۆیی و دەرەکی." 

ڕاشیگەیاند: "لە ساڵی 2014 بەدواوە، حکوومەتی عێراقی بە بیانووی جۆراوجۆر، مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، هەر بەوەندەش نەوەستا، هەناردەکردنی نەوتی کوردستانیشی وەستاند، ئامانج لەو ڕەفتارانەی حکوومەتی عێراقی تەنها وەستاندنی گەشەسەندن و پێشکەوتنەکانی کوردستان بوون کە وای کردبوو کوردستان جیا بێت لە هەموو ناوچەکانی عێراق لە ڕووی ئاوەدانیی و خۆشگوزەرانییەوە، کە هێرشی تانک و زریپۆشەکانی عێراق بۆ سەر کوردستان ئامانجەکانی نەپێکا، بۆیە ناچاربوون لە بێ دەسەڵاتی دەست بۆ قووتی خەڵک ببەن لە کاتێکدا پێشێلکردنی ڕوونی دەستوورە کە زۆرینەی خەڵکی عێراق دەنگیان بۆی داوە، بەڵام ئێمە وەک نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوتا لەگەڵ نوێنەرانی دیکەی کورد لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق، پێداگر دەبین لە دەستخستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان." 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەك لە ڕوونكردنەوەكەیدا باسی كردووە، دەیانەوێ بۆ ڕای گشتیی كوردستان ئەوە بڵێن: "سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بەپێی ماددەی 60 لە یاسای بودجەدا، دەسەڵاتی زیادکردنی تەرخانکردنی دارایی هەیە بۆ پرکردنەوەی کورتهێنان لە پارەی قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران و پێداویستییەکانی کارەبا و پێداویستییەکانی کەلوپەلی خۆراک، بۆیە دەیتوانی لە بەرە جەژندا مووچەی خەڵکی لەو پارەیە بنێرێت تا دوای جەژن کێشەکان چارە دەکرێن، سەرۆکوەزیران ئەو دەسەڵاتەی لەپێناو خەڵکی کوردستان بەکار نەهێنا." 

ڤیان سەبری، ئەوە دووپات دەكاتەوە، كە "ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و تەبایی هەیە لە هەرێمی کوردستان، پێویستمان بە یەکدەنگی و هێزی هەموان هەیە لە بەغدا، پێویستمان بەوە هەیە هێزەکانی کورد یەکبخرێن، بەڵکوو بتوانین کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر بەغدا دروست بکەین." 

ئەوەش دەخاتە ڕووو، كە "سەرۆکوەزیرانی عێراق بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بەپێی ماددەی 60 لە یاسای بودجەدا پێی دراوە، دەتوانێت پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان چارە بکات و کۆتایی پێ بێنێت."

بۆ خەڵكی كوردستان جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە "بەتەواوی ڕێکارە دەستووری و یاسایی و دیپلۆماسییەکان بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە و بنبڕکردنی." 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه