Kurdistan Press - نرخی دەنگ کڕین فڕی نرخی دەنگ کڕین فڕی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

نرخی دەنگ کڕین فڕی

سەرکردەیەکی سوننەکانی عێراق دەڵێت، مەترسییان هەیە لە پارێزگای نەینەوا دەنگکڕین و چاو ترساندنی خەڵک بکرێت بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەشێوەیەکی نایاسایی، لەم بابەتەشدا پەنجەی تۆمەت بۆ سەرکردەکانی "حەشدی شەعبی" درێژ دەکرێت. باس لەوەدەکرێت خەرجیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی مانگی 11ـی ئەمساڵدا دەگاتە سێ تریلیۆن دینار، لە ئێستاشەوە دەنگۆی کڕینی کارتی دەنگدان هەیە کە دەوترێت نرخەکەی گەیشتووەتە 400 هەزار دینار، بەڵام کۆمیسیۆن دەنگۆکان ڕەتدەکاتەوە و کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان وەک تاوان لەقەڵەم دەدات. سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق کە هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسمی سوننەکانە و قورسایی سیاسیی و هەڵبژاردنی لە پارێزگای نەینەوایە، لە چاوپێککەوتنێکدا وتی، بەکارهێنانی پارە بۆ کڕینی دەنگی دەنگدەران بەشێوەیەکی بەربڵاو و مەترسیدار پەرەی سەندووە، بەجۆرێک کاتێک "ژمارەی ئەو پارەیەی کە لەنێوان کاندید و کڕیار و فرۆشیارەکان مامەڵەی پێوەدەکرێت دەیبیستین، بەڕادەیەک زۆرە، باوەڕی ناکەیت".بەوتەی سابت عەباسی، لە نەینەوا ئەندامێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی ماوەی 40 ڕۆژ زیندانییکراوە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیووە 10 کارتی دەنگدان بهێنێت کە لە سەروی خۆیەوە لێی داواکراوە، جەختیش دەکاتەوە کە ئەوان هەوڵی هۆشیاریی خەڵک دەدەن بەوەی دەنگەکانیان نەفرۆشن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه