بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگایەكی نێودەوڵەتی سكاڵا لەسەر وەزیری دارایی عێراق و سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆمار بكرێت، هۆكاری سكاڵاكەش بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەگەڕێتەوە.
لە 28ـی ئایار بەبێ هیچ هۆكارێك و بە فەرمانێك، وەزیری دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی راگرت، ئەوەش چەندان كاردانەوەی لێ كەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی حوزەیران، نووسینگەی تایبەتی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی، سكاڵا دژی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی تەیف سامی لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای تۆمار دەكات بە مادەی یەكی تاوانی مرۆڤایەتی نەدانی مووچە.
ئەوەش زانراوە، ئەگەر داواكە چەسپا، ئەوا راستەوخۆ ئاگاداركردنەوەیان بۆ دەچێت و لە گەشتی دەرەوەش كێشەیان بۆ دروست دەبێت، دەبێت نوێنەریان لە دادگاییەكە ئامادە بێت.
ئەوە لە كاتێكدایە عێراق بەبێ هیچ هۆكارێك سزای فەرمانبەرانی كوردستانی داوە و ناردنی مووچەی راگرتووە، لە نوێترین كاردانەوەشدا تامی بروس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە تەلاری وەزارەتی دەرەوە، لەبارەی بڕینی مووچەی خەڵكی كوردستان لەلایەن بەغداوە گوتی، ئاگاداری بڕینی مووچەی خەڵكی كوردستانین لەلایەن بەغداوە، داوا لە بەغدا و هەولێر دەكەین كێشەكانیان لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر بەگوێرەی ئەركە دەستوورییەكان چارەسەر بكەن.
وەڵام بدەوه