باڵوێزەكان داوا لە سوودانی دەكەن دۆسیەكانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات
نووسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك وهزیرانى عێراقی فیدڕاڵ، ئهمڕۆ (چوارشهممه 11ى 6ى 2025) له ڕاگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه، محەمەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە باڵوێزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و باڵیۆزی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کرد.
لە دیدارەکەدا سوودانى جەختی لە گرنگی هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتانی دۆست و بەتایبەت وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە.
ڕوونیشیکردەوە، حکوومەت بەگوێرەی پڕۆسەی یاسایی و دەستوری مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکات، لەگەڵ دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو هاووڵاتیان.
لای خۆیانەوە باڵوێزەکان پشتیوانیان بۆ سیاسەتی حکوومەتی عێراق دووپات کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و کێشە ئیدارییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ههر بهپێی ڕاگهیاندراوهكه، هەنگاوەکانی بەرەو پێشخستنی مافەکانی کەمینەکان و دەستەبەرکردنی ئاستێکی شایستەی ژیان و چەسپاندنی ئاشتی مەدەنی بەردەوام. ئاماژەیان بە خواستی ئەورووپا بۆ فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق کرد.
وەڵام بدەوه