جێگری سەرۆكی كۆمپانیای سۆمۆ دووپات دەكاتەوە، كە گرێبەستەكانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقە و پێی وایە ئەوەی عێراق بەرانبەر بە كورد دەیكات، "ستەمە".
ئەمڕۆ چوارشەم، 11ی حوزەیرانی 2025، حەمدی شنگالی، جێگری سەرۆكی كۆمپانیای سۆمۆ، ڕای گەیاند، خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ناحەق برسی كراوە، ئەوەی بەرانبەر ئێمە دەكرێت، "ستەمە".
ئەو لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا باسی گرێبەستەكانی ئەم دواییەی نێوان كوردستان و ئەمەریكای كرد و گوتی، پێویستە بەشێوەیەكی واقیعی سەیری بابەتەكە بكەین، چونكە گرێبەستەكان یەكەمجار لە بەرژەوەندیی عێراقە دواتر خەڵكی هەرێمی كوردستان، لەبەرئەوەی عێراق كارەبا لە دەرەوە دەكڕێت و كێشەی كەمیی كارەبای هەیە، بەڵام لەمەبەدوا دەتوانێت سووتەمەنیی پێویستی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ناوخۆ دەست بكەوێت.
وەڵام بدەوه