Kurdistan Press - شارەزایەكی سیاسیی عێراق : چۆڵكردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ،  سەرەتایی قۆناغێكە بۆ گۆڕانكاریی ڕیشەیی شارەزایەكی سیاسیی عێراق : چۆڵكردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ،  سەرەتایی قۆناغێكە بۆ گۆڕانكاریی ڕیشەیی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شارەزایەكی سیاسیی عێراق : چۆڵكردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ،  سەرەتایی قۆناغێكە بۆ گۆڕانكاریی ڕیشەیی

د. ئیحسان شەمەری، مامۆستای لێكۆڵینەوەی ستراتیجی و نێودەوڵەتی لە زانكۆی بەغدا و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسیی عێراقی، دەڵی: چۆڵكردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، پێشهاتێكی زۆر مەترسیدارە.
ناوبراو لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) گوتویەتی: چۆڵكردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدای پایتەختی عێراق، پێشهاتێكی مەترسیدارە و سەرەتای قۆناغێكە بۆ گۆڕانكاریی ڕیشەیی.
ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە ئاژانسی هەواڵیی (ڕۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە: باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان، ئامادەکاری بۆ چۆڵکردن دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەڕوات و عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاندووە: گەر دانوستانەکان شکست بهێنن، تاران بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەئامانج دەگرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا