ئەمریکا وادەی سفرکردنی ئێران راگەیاند. وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بەهۆی گەمارۆ توندەکانی واشنتن لە ژێر ناوی دیواری پۆڵایین، هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بە تەواوی دەگاتە سفر؛ جەختی کردەوە ئێران بەهۆی داڕمانی ئابووری و سەربازییەوە کەوتووەتە سەر ئەژنۆ و ناچار بووە داوای رێککەوتن بکات؛ لە بەرامبەریشدا تاران وەڵامی دایەوە و رایگەیاند جیهان حەوشەی تایبەتیی ئەمریکا نییە.
یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، سەرنجی خستە سەر ستراتیژیی ئیدارەی ترەمپ بۆ شلکردنی توانای ئابووریی تاران و رایگەیاند،ئێستا تەنیا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لەسەر ئاوەکان ماوەتەوە.
بێسێنت گوتی: "لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئێران دواین باری نەوتی خۆی رادەستی چین دەکات، و پاش ئەوە هیچ شتێکی نامێنێت تا مامەڵەی پێوە بکات و هەناردەکەی بە تەواوی دەگاتە سفر. ئێمە گەورەترین گەمارۆمان لە مێژوودا بەسەر نەوتی ئێراندا سەپاندووە کە هاوشێوەی دیوارێکی پۆڵایینە لە گەرووی هورمز؛ ئێمە رێگە نادەین یەک دڵۆپ نەوتی ئەوان دەربچێت، لە کاتێکدا رۆژانە 15 بۆ 22 ملیۆن بەرمیل نەوتی وڵاتانی تر بە گەرووەکەدا هەناردە دەکرێت. ئەنجامەکە زۆر روونە: ئەمریکا یەک ملیار بەرمیل، ئێران سفر."
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئابوورییەکانیان توانیویانە لە 85% بۆ 90%ی کارگەکانی دروستکردنی مووشەک و درۆنەکانی ئێران وێران بکەن. هاوکات لە کەرتی داراییدا، سێ بانکی گەورە و تەواوی هێڵە فڕۆکەوانییەکانی ئێرانیان لە جیهان دابڕیوە و چاودێریی توند خرایە سەر دراوە دیجیتاڵییەکان (کریپتۆ).
بێسێنت گوتیشی: "سەیر لەوەدایە کە ئێران خاوەنی سێیەمین گەورەترین سامانی وزەی جیهانە، کەچی بەهۆی گەمارۆکانمانەوە وێستگەکانی لەکارکەوتوون و ناچارە بەنزین لە دەرەوە هاوردە بکات، بە جۆرێک ئێستا لە ناوخۆی ئێراندا خەڵک لە سەرەی درێژی بەنزیندا دەوەستن."
روونی کردەوە، ئەم گوشارە بەهێزە وای لە تاران کردووە داوای رێککەوتن و کردنەوەی گەرووی هورمز بکات، بەڵام جەختی کردەوە، "ئێران لەسەر ئەژنۆکانیەتی؛ هەر رێککەوتنێک لە ئایندەدا بکرێت تەنیا بە بڕیار و بەپێی ئەو مەرجانە دەبێت کە ترەمپ دیارییان دەکات."
لە بەرامبەر ئەم لێدوانە توندانەی بێسێنت و هەڕەشەی ناردنی شاندی ئەمریکی بۆ وڵاتان تا بازرگانی لەگەڵ تاران رابگرن، کازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دایەوە و لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "بێسێنت باس لە ناردنی تیم بۆ وڵاتان دەکات تا فەرمانیان پێبکات پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئێران ببڕن، وەک ئەوەی جیهان حەوشەی تایبەتیی خۆیان بێت! دەوڵەتە سەربەخۆکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆیان دادەڕێژن نەک بە فەرمانی خەزێنەی ئەمریکا؛ سەردەمی سەپاندنی ئیرادە بە هەڕەشە و سزا کۆتایی هاتووە."
ئەمریکا وادەی سفرکردنی ئێرانی ئاشکراکرد
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Hogir Nerwayi
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا هۆشداری توند بە عێراق دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتی یەکەم بارانبارین راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا وادەی سفرکردنی ئێرانی ئاشکراکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران سوپرایزی بۆ ئەمریکا دەبێت
1 رۆژ پێش ئێستا
لە شارەدێی پردێ ڕووبەڕووی سەربازی ڕوویدا
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ زەنگی لێیدا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه