تیمی وەزاری پارتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان نەکرد
ئەمرۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر چەند تەوەرێک بەرێوەچوو، بەڵام لە کۆبوونەوکەدا تیمی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و سزادانی خەڵکی کوردستان لەلایەن عێراقەوە وەک هەڵوێست وەرگرتن تیمی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەیان نەکرد.
لە کاتێکدا تەنها تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵوێستیان وەرگرت و بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد، تیمی وەزاری هێز و لایەنە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان بەشداریان کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە کە تیمی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.
وەڵام بدەوه