پێگەى "مۆنتیکارلۆ"ى فەڕەنسى؛ دوایی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بۆ یەکەمجار ئیسماعیل قەئانی دەگەڕێتەوە مەیدان، لەگەڵ گروپە چەکدارەکانى “میحوەرى بەرگرى” کۆدەبێتەوە، لەناویاندا گروپە چەکدارە عێراقییەکان و گروپى حوسییەکانى یەمەن و حزبوڵاى لوبنانى و حەماس و جیهاد
قائانی بەدوای "ڕێکخستنەوەی ڕیشەیی" میحوەرى بەرگرییەوەیە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئیتر پرسەکان بەو شێوەیەی پێشوو بەڕێوە نابرێن. میحوەرى بەرگرى لەبەر ڕۆشنایی کاریگەرییەکانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمەریکا ڕووبەڕووی گۆڕانکاری گەورە دەبێتەوە.
وتیشى ژوورێکی ئۆپراسیۆن پێکدەهێنرێت، کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی لە لوبنان و ئێران و عێراق. بەتایبەتى کە کە حیزبوڵای لوبنان و ئێران بەتایبەتی، بەهۆی سیخوڕی ئیسرائیلییەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
وەڵام بدەوه