ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی نزیكبوونەوەی هەولێر و بەغدا لە ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی چەند كێشەیەكی هەڵپەسێردراوی نێوانیان، چاوەڕوان دەكرێت ڕێككەوتنی كۆتایی لەنێوان هەردوولادا واژۆ بكرێت و دواتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت. ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، جارێكی دیكە لە بەغدای پایتەختی عێراق، هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق، لەبارەی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و مەسەلەی چۆنیەتی و چەندێتیی گەڕاندنەوەی داهاتە فیدڕاڵییەكان بكرێت.
لەمبارەیەوە د. سەباح سوبحی، ئەندامی لێژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق راگەیاند: ”ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوە دەچێت، بابه‌ته‌كان ئاڵۆز نین، لێكتێگه‌یشتن و لێكنزیكبوونه‌وه زۆره. سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان داوای كردووه رێككه‌وتنه‌كه سیادی بێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانی سروشتی و كۆمپانیاكان بێت، گفتوگۆكان ئەرێنیین و دۆخەكە به‌ره‌و چاره‌سه‌ر دەڕوات.“
ڕوونیشی كردەوە: ”ئه‌و شانده‌ی بۆ هەرێمی كوردستان هاتوون، شاندی ته‌كنیكی و سیاسیین، شاندی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی وه‌رگرتووه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی ته‌كنیكییش ئه‌گه‌ر گرفتێك هه‌بێت گفتوگۆی لەبارەوە ده‌كات، شاندی هەرێمی كوردستانیش لە بەغدایە. ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئەوەن كە پرسی داهاتەكان و بابەتی هەناردەكردنی نەوت و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به زووترین كات چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، دوای رێككه‌وتن ده‌بێ یەكسەر به‌غدا پاره بنێرێت و قه‌ره‌بووی مووچه‌خۆرانی كوردستان بكرێته‌وه و هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ست پێبكرێته‌وە.“
وەڵام بدەوه