سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لەناڵی بی بی سی دەڵیت، لەبەر ئەوەی سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی شیاومان نییە، نەمانتوانی رێگە لەوە بگرین ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئاسمانی عێراق بەکار بهێنێت.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی رایگەیاند؛ ئێمە پێشبینی ئەوەمان دەکرد ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران.
سوودانی دەڵیت: "48 کاتژمێر پێش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرجەم لێکدانەوە ئەمنی و سیاسیی و تەنانەت میدیاییەکانیش بەو ئاراستەیەدا بوون کە هێرشێکی لەناکاو روودەدات".
سەرۆکوەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات کە بەر لە دەستپێکردنی شەڕەکەوە پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و "هاوپەیمانانیان" کردووە و هۆشدارییان لەو هێرشە داوە و دەڵێت؛ "ئەوەندەمان زانی، هێزە ئەمنییەکان بەزاندنی ئاسمانی عێراق و هێرشکردنە سەر ئێرانیان پێ راگەیاندین".
سوودانی بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە "پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتێکی سەربەخۆ و ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان" ناو برد بە "هەڕەشە بۆ سەر سوپا و ئاسایشی عێراق و خەڵکەکەی" وەسف کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە ئاسمانی وڵاتەکەی گوتی؛ "بەداخەوە، بەهۆی کۆمەڵێک بابەتی ئاڵۆز کە لە رابردووەوە بەهۆی بوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دروستبووە، هاوکات بەهۆی کەمتەرخەمییەکانی حکوومەتەکانی پێشووی عێراق لە دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی، ئێمە سیستمێکی بەرگری ئەوەندە پێشکەوتوومان نەبوو بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو پێشێلکارییەی ئیسرائیل ببینەوە".
سوودانی لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵیت؛ "بەدڵنیاییەوە، ئێمە بەدوای دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانین بۆ عێراق، هەوڵەکانیش لە سەرەتای دەستبەکاربوونی من وەکو سەرۆکوەزیران دەستیان پێ کردووە".
سوودانی : سیستەمی بەرگری عێراق کونەو نەی توانی ڕێگە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بگریت
ئەمرۆ |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه