Kurdistan Press - حەشد هەڕەشە لە بانک و نوسینگەکانی حەواڵەی پارە دەکات حەشد هەڕەشە لە بانک و نوسینگەکانی حەواڵەی پارە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەشد هەڕەشە لە بانک و نوسینگەکانی حەواڵەی پارە دەکات

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند:زیاتر لە هەفتەیەكە مووچەی مانگی شەشی چـ.ـەكدارانی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی، پاش خەرجكردنی لە لایەن حكوومەت، بەهۆی كشانەوەی كۆمپانیای (كی كارد) لە پێدانی مووچە بە میلیشیاكان، نەگەیشتۆتە دەست چەكدارانەوە، ئەمەش لە ئەنجامی فشاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا و بانكی فیدراڵیی ئەمریكا، بەم هۆیەشەوە هیچ بانكێك ئامادە نەبووە ئەركی دابەشكردنی مووچەی چەكدارانی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی لە ئەستۆ بگرێت.

لەمبارەیەوە میدیاکان چەندان ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکردۆتەوە كە دەریدەخەن هەزاران چەكداری حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی لە هەموو پارێزگاكانی عێراق چوونەتە بەردەم نووسینەكانی حەواڵەكردنی پارە و ویستوویانە مووچەكانیان وەربگرن، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی حەشـ.ـد باسی دەکەن تا ئێستاش كێشەی مووچە چارەسەر نەكراوە. تەنانەت بە زمانی هەڕەشەوە داوای لە نووسینگەكانی حەواڵەكردنی پارە كردووە كە مووچەی چەكدارانی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی خەرج بكەن و دەڵێت: ”مادام سیولەتان لەبەردەست نەبووە، بۆچی ئامادەییتان دەربڕیوە كە مووچەی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی دابەش بكەن.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه