Kurdistan Press - هەرێم بۆرییەکان دەکاتەوە و دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکرێتەوە هەرێم بۆرییەکان دەکاتەوە و دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێم بۆرییەکان دەکاتەوە و دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکرێتەوە

لەبارەی خەرجکردنی مووچە، هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بڕیاری سوودانییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکاتەوە و کێشەی نییە، مەسرور بارزانی تەنیا یەک مەرج و داواکاری هەیە، بەشی ناوخۆ زۆر بێت بۆ ئەوەی قەیرانی سووتەمەنی سەرهەڵنەدات.

 لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت هەولێر و بەغدا  ڕێککەوتوون و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە، هەر برێک کە بەغدا دەیەوێت.

 لەبارەی نەوت مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی نابێت بەشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەمبێت و کاریگەری هەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، بەنزین و گاز و بابەتەکانی دیکە و گرانی لە ناوخۆی کوردستان دروست بێت، ئەمە تاکە داواکاری و مەرجی هەرێمی کوردستانە.

 لەبارەی کاتی هەناردەکردنەوەی نەوت هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری سوودانی وەستاوە، هەر کات بڕیار لەبارەی هەناردەکردنییەوە بدات، هەرێمی کوردستان قوفڵی بۆرییەکان دەکاتەوە و دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکرێتەوە.

هاوکات لەبارەی مووچە، هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی سوودانییە بۆئەوەی بینێرێت، چونکە هەرێمی کوردستان لەسەر بەڵێنی سوودانی هەموو پابەندییەکانی لەبارەی نەوت جێبەجێ کردووە.

 کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، بەتایبەت کۆمپانیا ئەمریکییەکان خۆیان لەگەڵ حکومەتی عێراق قسەیان کردووە. باڵیۆزی ئەمریکاش خۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر خەتە و دوێنێش ئەمریکا بەتووندی هۆشداری دا کە چیتر قبووڵی ناکەن بە دواخستنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه