مه‌حما خه‌لیل: ئەردۆغان بە شاندی عێراقی گوت زۆر بەلامانەوە گرنگه نه‌وتی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شاندی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا هه‌بووه و له‌وێ كۆمه‌ڵێك پرس باس كراوه، یه‌كێك له‌وانه پشتیوانیی له گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری.
مه‌حما خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگەیاند: "ئه‌م هه‌فته‌یه په‌كه‌كه ده‌ست به دانانی چه‌ك ده‌كات و پرۆسه‌ی ئاشتی و په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ هه‌موو چه‌كدارانی په‌كه‌كه بووه و تەنیا بۆ قه‌ندیل نه‌بووه، شنگال هه‌تا سووریا و توركیا و هه‌مووی ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت گرووپەكانی سەر بە په‌كه‌كه له شنگالیش چه‌ك دابنێن، چونكه ئاشتی دابه‌ش ناكرێت، ئاشتی ئاشتییه، خۆ ناكرێت فێڵ له ئاشتیدا بكرێت.“
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”هەفتەی رابردوو وه‌ك شاندی په‌رله‌مانی عێراق چووین بۆ لای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەركۆماری توركیا، له‌وێ گوتی، بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌بێت بچینه قۆناغی كۆتایی و پشتیوانیی ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ین تا كۆتایی بێت.“
گوتیشی: "ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی هه‌بوو، به شاندی عێراقی گوت كه پشتیوانیی پرۆسه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، بۆ ئەوەی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆریی نه‌وتی كوردستان - توركیا بكەوێته‌وه كار و نه‌وت هه‌نارده بكرێتەوە."
وەڵام بدەوه