بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت و سەرۆکیی جێبەجێكاری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ بکەن، لەسەر بە قاچاخ فرۆشتنی نەوتی ئێران و تێكەڵکردنی بە نەوتی عێراق.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەزیری نەوت و سەرۆکیی کۆمپانیای سۆمۆ بە گەشتێکی دەرەوەی وڵاتە لە ڤییەننان، بانگهێشت کردنەکەیان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.
گوتیشی: بانگێهێشت و لێپرسینەوە لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و عەلی نزار فائق، سەرۆکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لەسەر ئەو ڕاپۆرتەی کۆنگرێسی ئەمەریکایە، کە تێیدا هاتووە، نەوتی ئێران بە قاچاخ تێکەڵی نەوتی عێراق کراوە و بە فەرمی هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
پێنجشەممە، 3ـی ته‌ممووزی 2025، وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا له ڕایگەیاند، سزای بەسەر بازرگانێكی عێراقی به ناوی سه‌لیم ئه‌حمه‌د سه‌عید سەپاندووە، بە تۆمەتی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی ئێرانی و تێكه‌ڵكردنی به نه‌وتی عێراقی.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌لیم ئه‌حمه‌د سه‌عید و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه نه‌وتی ئێرانیان به نه‌وتی عێراقی تێكه‌ڵ كردووه و دوای به‌قاچاخبردن و فرۆشتنیشی، داهاته‌كه‌یان بۆ فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
گەنجینەی ئەمه‌ریکا گوتووشیه‌تی، لە ڕێگەی نووسینگه‌ی چاودێریی سامانی دەرەکی (OFAC)، ڕێكاریان له دژی ئه‌و تۆڕانه گرتووه‌ته‌به‌ر كه به‌شدار بوون له گواستنه‌وه و فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، که بههاکەی چه‌ندان ملیار دۆلارە.
وەڵام بدەوه