Kurdistan Press - ئەگەری سزادانی عێراق هەیە ئەگەری سزادانی عێراق هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەگەری سزادانی عێراق هەیە

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی فیدراڵیی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەممووزی 2025، ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی بە توندکردنی زیاتری سزاکانی سەر ئێران و بەئامانجگرتنی سەرچاوەکانی داهاتی نەوتی ئێران لەدەرەوەی خاکەكەی داوە، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، سزاكان بەغداش دەگرنەوە.

بەپێی لێدوانەکانی بیسێنت بۆ تۆڕی (ئۆیل پرایس)ی ئەمریکی، گەنجینەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی سەرچاوە نافەرمییەکانی داهاتی ئێران و ئاماژەی بە لێدوانەکانی نووسینگەی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی بیانیی ئەمریکا (OFAC) سەبارەت بە بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاخچێتیی نەوتی ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کردووە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەش داوە كە بەرپرسە ئەمریکییەکە ڕوونی کردووەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا ئاگاداری بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی تێکەڵکردنی نەوتی ئێرانە بە نەوتی عێراق کە بۆ هەناردەکردن تەرخان کراوە، بەوپێیەی چەندین کەشتیی بارهەڵگر نەوتی ئێران دەگوازنەوە بۆ تانکەرە نەوتییەکانی عێراق لە بەندەری خۆر زوبێر، جگە لە ساختەکردنی بەڵگەنامە و کاغەزە فەرمییەکان سەبارەت بە سەرچاوەی نەوتەکە.

هەروەها دەڵێت: “ئیدارەی ئەمریکا ئاگاداری بوونی شەش تانکەری نەوتە، کە نەوتی ئێران بە بەڵگەنامەی ساختە کە لە عێراقەوە دەردەچن، قاچاخچێتیی پێدەکەن و داهاتەکەی بۆ چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دابین دەکرێت.”

تۆڕەکە ئاماژەی بەوە داوە، عێراق ئێستا لەژێر گوشارێکی زۆر و مەترسیی کەوتنە ژێر سزاکانی ئەمریکادایە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی قاچاخچێتیی نەوتی ئێران بە بەڵگەنامەی فەرمی و کەشتیی بارهەڵگری عێراقی، لەبەرئەوە چاوەڕوانكراوە ئەمریکا گوشارەکانی لەسەر حکوومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی قاچاخچێتیی نەوتی ئێران زیاتر بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه