ئەمڕۆ سێشممە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد و 41 بڕگە لەخۆدەگرێت و گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەکرێت.
سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیاند، کۆبونەوەکە بەردەوامە و گفتوگۆکردن لەبارەی بڕگەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و مووچە دەستیپێکردووە.
بابەتی مووچەی فەرمانبەران و نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتە ناو بەرنامەی کاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ئێستا بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لەناو کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر نەوت و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەدرێت.
پێشتر بڕیار نەبوو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ببرێتە ناو کۆبوونەوەکە، بەڵام ئاڤا زانیویەتی سوودانی خۆی بابەتی ڕێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بردووەتە ناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
وەڵام بدەوه