Kurdistan Press - پەیامێک لە حکوومەتی عێراق لەبارەی مووچە پەیامێک لە حکوومەتی عێراق لەبارەی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە حکوومەتی عێراق لەبارەی مووچە

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەم هەشتی تەمووزی 2025، پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای وەزاریی ڕاگەیاند. ئەرکی ئەم لیژنەیە بریتییە لە تاوتوێکردنی دوو "پێشنیازنامە"  کە یەکێکیان لەلایەن حكوومەتی فیدراڵی و ئەوی تریان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش کراون، بەمەبەستی گەیشتن بە بڕیارێکی کۆتایی لەسەر دۆسیەی مووچە و داهاتەکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی کە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی "پابەندبوونی حكوومەتە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی."

ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرای کردووە کە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دوو پێشنیازنامە کردووە کە تایبەت بوون بە میکانیزمی ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێم و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران و بەنیشتمانیکردنی (تەوتین).

لەسەر بنەمای ئەمە سەرۆک وەزیران ڕاستەوخۆ فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا کردووە بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و بە ئەندامێتیی وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و خوێندنی باڵا، داد، و تەندروستی.

ئەرکی سەرەکیی لیژنەکە ئەوەیە کە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پێوەندارەكان لە حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمدا گفتوگۆ لەسەر هەردوو پێشنیازنامەکە بکات و لە کۆتاییدا ڕاسپاردەکانی خۆی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران بکات بۆ ئەوەی "لە نزیکترین کاتدا" بڕیاری گونجاوی لەبارەوە بدرێت.

پێکهێنانی ئەم لیژنە باڵایە دوای چەندین مانگ لە گرژیی سیاسی و فشاری دارایی دێت کە بەغدا لەسەر هەرێمی کوردستانی دروست کردبوو، بەتایبەتی لەرێگەی دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا