Kurdistan Press - شاندی ئێران نامێنێتەوە لە ئەمریکا شاندی ئێران نامێنێتەوە لە ئەمریکا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی ئێران نامێنێتەوە لە ئەمریکا

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی دەنگۆی مانەوەی شاندی وڵاتەکەی لە نیویۆرک بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە و بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران بگەڕێتەوە تاران. ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، دەنگۆی مانەوەی شاندێکی تەکنیکیی وڵاتەکەی لە نیویۆرک بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بەدرۆ دەخاتەوە، و دووپاتی دەکاتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاستەوخۆ ئەمریکا جێدەهێڵێت.
 ئاژانسە ئێرانییەکە لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند: هیچ شاندێکی تەکنیکیی ئێران بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەچووەتە نیویۆرک، و سەردانی شاندەکەی تاران تەنیا بۆ بەشداریکردن بووە لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.بەپێی زانیارییەکان، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندە یاوەراکەی، دوای تەواوبوونی کارەکانیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ڕاستەوخۆ نیویۆرک جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئێران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا