لە ماوەی دوایی ئەمەریكا گوشارێكی رژدی لەسەر عێراق كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان و رێكخستنەوەی حەشدی شەعبی، بە كورتی ئەمەریكا دەیەوێ باڵی ئێران لە ناو حەشدی شەعبی نەهێڵێت و ئەو هێزە تێكەڵ بە هێزە تەناهییەكانی عێراق ببێت، بۆیەش یەكەم هەنگاوی لە هەوڵدان بۆ پەكخستنی مووچەی حەشدی شەعبی دەست پێ كردووە.
عارف حەمامی پەرلەمانتاری شیعە ئەمەریكا بە هەوڵی پەكخستنی مووچەی ئەندامانی حەشدی شەعبی لە رێگەی گوشاری راستەوخۆ بۆ سەر كۆمپانیای پارەدانی ئەلیكترۆنی كی كارد، كە مووچەی حەشد دابەش دەكات، تۆمەتبار دەكات، روونی كردەوە، حەشدی شەعبی هێزێكی فەرمییە سەر بە دەوڵەتی عێراق و هەر هەوڵێك بۆ پەكخستنی مووچەی ئەندامانی كردنەئامانجی راستەوخۆی سەروەریی عێراقە.
ئاشكرای كرد، ئەمەریكا گوشارێكی ئاشكرای كردووەتە سەر كۆمپانیای كی كار بە مەبەستی پەكخستنی خەرجكردنی مووچەی حەشدی شەعبی، ئەوەش لە چوارچێوەی چەند ئەجیندایەكی ناسراوی سیاسی لای رای گشتیی عێراق، ئێستەش پێویستە پڕۆژەیەكی سەربەخۆی دارایی لە عێراق هەبێت، بە هاوبەشی لە نێوان حكوومەت و وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی بۆ مسۆگەركردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی دەوڵەت بێ ملكەچی بۆ گوشارەكانی دەرەكی.
شایەنی باسە لە ماوەی دوایی مووچەی ئەندامانی حەشدی شەعبی زۆر دواكەوت، لە ناو بوونی راپۆرت بە بوونی گەندەڵییەكی گەورە لە دابەشكردنی مووچەی ئەوان و گومانیش لەوانەی مووچەكە وەردەگرن كە عێراقی نەبن، ئەوە وای كرد ئەمەریكا گوشار بكات و ئەگەری زۆرە كۆمپانیای كی كار بەو هۆیەوە سزا بدرێت.
ئەمەریكا دەیەوێ باڵی ئێران لە ناو عێراق نەهێڵێت
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هۆشداری بەپەلە بە سوودانی دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی باڵای پارتی هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ بۆمبێکانمان ئامانجەکەیان پێکا لە ئێران
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمەریكا دەیەوێ باڵی ئێران لە ناو عێراق نەهێڵێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه