Kurdistan Press - سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر عێراقیش دەبێت

ماڵپەڕی هەواڵی وزەی ئەمریکی (ئۆیل پرایس) لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەو کاریگەرییە نەرێنییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیانە کردووە کە کاریگەریی لەسەر عێراق دەبێت، لە ئەنجامی ئەو سزا ئابوورییە نوێیانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێران و کۆمپانیاکان و کەسایەتی و کەشتییە نەوتهەڵگرەکاندا سەپاندوونی.

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە نووسیویەتی: "لە کاتێکدا کە بەغدا بەدوای ڕێگەچارەی بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی وزە و هاریکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتدایە، ئەو سزایانە دەتوانن ڕێگری لە ڕەوتی وەبەرهێنان بکەن کە عێراق پێویستی پێیەتی، بەتایبەتی لە کەرتی وزە و غازدا."

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕەنگە سزاکان کاردانەوەی بەرچاو و کاریگەری لەسەر عێراق هەبێت.

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "لە چوارچێوەی سزاکانی ئیدارەی ترەمپ بەسەر ئێراندا، زیاتر لە 30 کەشتیی نەوتهەڵگر و قەوارە و کەسایەتیی کردە ئامانج، کە هەندێکیان پەیوەندیدارن بە عێراقەوە، ئەمەش دەتوانێت ڕێگری لەو وەبەرهێنانە نێودەوڵەتییە بکات کە عێراق پێویستی پێیەتی لە کەرتەکانی نەوت و غاز و بەندەرەکاندا، بەتایبەتی بەغدا بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکانی کارەبا پێویستی بە غازی سروشتیی زیاترە."

شیاوی باسە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: "تۆڕە ئامانجدارەکان بە قەبارەی ملیاران دۆلار لە نەوتی ئێران دەجووڵێنن، سزاکانی واشنتۆن لیستی ئەو کۆمپانیایانە لەخۆ دەگرن کە پەیوەندییان بە سەلیم ئەحمەد سەعید، هاووڵاتیی بەریتانی- عێراقییەوە هەیە، کە تۆمەتبارە بە فرۆشتنی نەوتی ئێران کە بە (ساختە بە نەوتی عێراقی) ناودێر کردووە و لە ساڵی 2020وە دەستیان بەم کارە کردووە. هەروەها سزاکان چەند کۆمپانیایەکی عێراقیشی گرتەوە کە نەوتی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراق تێکەڵ دەکەن و بە نەوتی عێراقی یان ئیماراتی دەیفرۆشنەوە.

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوەش کردووە: "هەرچەندە دەسەڵاتی ئێران بەسەر عێراقدا لاواز بووە، بەڵام هێشتا میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران لەناو ئەو وڵاتەدا چالاکن."

دەشڵێت: "پێدەچێت سیاسەتی واشنتۆن عێراقیش بکاتە ئامانج وەک بەشێک لە ستراتیجی دوو ڕێڕەوی ترەمپ، کە بریتییە لە فشارخستنە سەر تاران بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان و ڕاکێشانی عێراق بۆ خولگەی ڕۆژئاوا، ئەمەش بەغدا دەخاتە پێگەیەکی زۆر هەستیارەوە لە بەرامبەر ڕۆڵی پەرەسەندنی چین و ڕووسیا لە ناوچەکەدا."

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو سزایانەی واشنتۆن کە کەسایەتی و کۆمپانیاکانیا عێراقییەکانی کردووەتە ئامانج، پەیامێکی ناڕاستەوخۆی هۆشدارییە.

ڕوونیشی کردووەتەوە: "لە ڕوانگەی کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکانەوە، ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراقدا بووەتە ژینگەیەکی مەترسیدار، نەک تەنیا بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و سیاسییەوە، بەڵکوو بەهۆی ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیکییەکان و سزا لاوەکییەکانیشەوە، ئەمەش دەتوانێت ڕەوتی وەبەرهێنانی وزە سنووردار بکات کە عێراق زۆر پێویستی پێیەتی، بەتایبەتی لە کەرتی وزە و غازدا کە بەدەست ژێرخانی لاواز و پشتبەستنی بە ئێرانەوە دەناڵێنێت، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی غاز و کارەبا."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا