Kurdistan Press - چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

 دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بەغدا بە مەبەست مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕی، ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر قووڵتر بوونەوە، ئەگەرچی شارەزایان پێیان وایە هێزە شیعەكان ئەو بابەتە بۆ هەڵبژاردن و كەمكردنەوەی دەسەڵاتی كورد لە بەغدا بەكاردێنن، بەڵام هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی هەیە، بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە ئەو بابەتە و بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باس بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاماژە دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم هێزە سیاسییەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆبوونەوەیەك بۆ باسكردنی چەند پرسێك ساز دەكەن، لەوانە ناكۆكییەكانی بەغدا و هەولێر و دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان و هەمواركردنەوەی هەندێك یاسایەك لەوانە هەڵبژاردن و یەكلاكردنەوەی بابەتی بەشداریكردنی رەوتی نیشتمانیی شیعە لە هەڵبژاردن

بەپێی سەرچاوەكە لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی هەردوو حكوومەتی فیدراڵی و هەرێم بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوانیان دەكرێت، لەوانە هەردوو بابەتی مووچە و نەوت، دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت و رادەستكردنی نەوتی هەرێم بۆ كۆمپانیای سۆمۆ و رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان و قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێم كار دەكەن.

جیا لەوانە باسی دەستكردن بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی توركیا لە بەرانبەر بەردانەوەی ئاوی زیاتر لە لایەن توركیاوە بۆ عێراق دەكرێت كە توركیا داوای كردووە، هەروەها باسی خشتە داراییەكانی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق دەكرێت، جگە لەوانە باسی دەست پێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق و تێپەڕكردنی چەند یاسایەك وەك حەشدی شەعبی و نەوت و غاز دەكرێت، دووپات لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆی دەكرێتەوە و بابەتی بەشداریكردنی رەوتی نیشتمانیی شیعە لە هەڵبژاردن یەكلا دەكرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه