كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ په‌رله‌مانی عێراقی دیاری كرد.
حه‌سه‌ن هادی، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فۆرمیان پڕ كردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك كارمه‌ندی كۆمسیۆن كار بكه‌ن، گه‌یشتووه‌ته 650 هه‌زار كه‌س
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، رۆژی 10ی ئه‌یلوولی داهاتوو، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات و 24 كاتژمێر پێش ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتایی دێت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، هه‌ر به‌ربژێر و لیستێك له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رپێچی بكه‌ن، ئه‌وا به گوێره‌ی سه‌رپێچیه‌كانیان له ملیۆنێك دیناره‌وه تاكوو 25 ملیۆن غه‌رامه ده‌كرێن.
وەڵام بدەوه