سەدرەدین قوبانچی ئیمام و وتارخوێنی هەینیی نەجەف، هۆشداریی دا و ڕای گەیاند، ئیسرائیل پیلانێکی بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە، کە دەسەڵاتی لە عێراق بەدەستە داناوە و دواتریش حکوومەتێکی ڕزگاریی نیشتمانی لە وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنێت
قوبانچی لە وتارەكەیدا ئەمڕۆ هەینی 11ی تەمووز گوتی، هەندێک ئاماژە و دزەپێکردنی نهێنی لە لایەنە باڵاکانەوە هەن کە دەڵێن: پیلانێکی ئیسرائیلی هەیە کە ئامانجی یەکەمی بریتییە لە پاکتاوکردنی هەموو سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، و هەنگاوی دووەمیش بریتییە لە ڕاگەیاندنی حکوومەتێکی ڕزگاریی نیشتمانی.
قوبانجی ئاماژەیشی دا، ئەم قسەیە خەیاڵی نییە، بەڵکو ئاماژەی بۆ هەیە و ئەزموونی ئێرانیشمان لەبەردەستە سەبارەت بەوەی ئیسرائیل کردی، کە دەیویست لە ڕێگەی پاکتاوکردنی سەرکردەکانەوە کۆتایی بە دەسەڵات لە ئێران بهێنێت و دواتر بۆشاییە سیاسی و حکوومییەکە بە شێوازێکی دیکە پڕ بکاتەوە.
قوبانچی لە کۆتاییدا گوتی، ئێمە پێمان وایە هەموو ئەم ئەزموونانە شکستخواردوون، نموونەش کاردانەوە پێچەوانەکەی ئێران بوو دوای پاکتاوکردنی سەرکردەکانی، کە هاوکێشەکە گۆڕا و دەستکرا بە ئاراستەکردنی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل. بۆیە با ئیسرائیلییەکان پەندی لێوەربگرن.
وەڵام بدەوه