په‌یمانگه‌ى واشنتن له راپۆرتێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ له عێراق سه‌ربه‌ستانه كار بكات و چونكه میلیشیاكانى عێراق پاشكه‌شیان كردووه و راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "به توندى ده‌وه‌ڕن به‌ڵام گاز ناگرن" راپۆرته‌كه باسى له‌وه‌یش كردووه به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌وه‌ى سوودانى كارى بۆ جڵه‌وكردنى میلیشیاكان كردبێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ته‌مووز راپۆرتێكى په‌یمانگه‌ى واشنتن بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه باس له پاشكشه‌ى میلیشیاكان ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌ڵوێستى ئه‌مجاره‌ى میلیشیاكانى عێراق له شه‌ڕى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل وه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بوو كه بۆ حه‌وتى ئۆكتۆبه‌ر هه‌یان بوو.
هه‌رچه‌نده زۆره‌به‌یان وه‌ك كه‌تائیبى حزبوڵا و وجه‌با به‌یاننامه‌ى توندیان ده‌ركردووه، به‌ڵام ئه‌م ره‌فتاره‌یان وه‌ك ئه‌وه‌یه " به‌توندى ده‌وه‌ڕن و گازن ناگرن". بۆیه ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا سه‌ربه‌ستانه له عێراق كار بكات. له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه هاتووه، "به دڵنیاییه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له‌وه‌ى سوودانى و حكوومه‌ته‌كه‌ى هیچ شتێكیان كردبێ بۆ جڵه‌وكردنى سه‌ركێشى میلیشیاكان، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وتۆیان بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و میلیشیایانه نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵیش بده‌ن".
له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندان جار جۆر گوشارى خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تى سوودانى له‌پێناو چه‌ككردنى میلیشیاكان.
وەڵام بدەوه