لوئەی خەتیب، وەزیری پێشووی وزەی عێراق: ساڵانە لە عێراق 55 ملیار دۆلار بۆ گەندەڵی دەڕوا
لوئەی خەتیب، وەزیری پێشووی وزەی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: 35 ملیار دۆلار مەزندەی داهاتە نانەوتییەکانی عێراقە کە بەهۆی گەندەڵی و نەبوونی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دیار نامێنێ.
دەشڵێ: 35 ملیار دۆلار نرخی پشتیوانیی حکوومییە بۆ کاڵا و خزمەتگوزارییەکان کە نیوەی بە نایاسایی دیار نامێنێ.
هەروەها 30 ملیار دۆلاریش بەهای گرێبەستە حکوومییەکانە کە سێیەکی بزر دەبێ.
بەوەش نزیکەی 55 دۆلار ساڵانە لە عێراقدا بەهۆی گەندەڵی دیار نامێنێت.
وەڵام بدەوه