سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، وەزیری ناوخۆی ڕاسپارد بەشێوەیەکی مەیدانی ئامادەبێت لە شوێنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، و دەستبەجێ بەدواداچوون بۆ هۆکارەکان و بارودۆخی دەوروبەری بکات، و لێکۆڵینەوەیەکی تەکنیکی ورد ئەنجام بدات بۆ ئاشکراکردنی هەر کەموکوڕییەک، و هەموو ڕێوشوێنێکی توندی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە.لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوامی بەڕێزیاندا بۆ کاردانەوەکانی ئەم ڕووداوە دڵ تەزێنە، فەرمانی ناردنی تیمێکی پزیشکی بە هەموو توانایەکەوە کرد، بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی بریندارەکان.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆیان دەربڕی، و داواکارە لە یەزدانی مەزن دڵنەوایی و ئارامییان پێ ببەخشێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
17ی تەمموزی 2025
وەڵام بدەوه