هەفتەی رابردوو هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق رەزامەندییان لەسەر رەشنووسی رێككەوتنێك سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەی مووچە و نەوت لە نێوانیان دا، ئەوان رێككەوتن بەوەی هەرێم بڕێكی دیاریكراو داهاتی نەوتی و نانەوتی بداتە بەغدا و بەغداش مووچەی هەرێم خەرج بكات، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە سێشەمی داهاتوو لیژنەكانی هەردوولا كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و رەوانەكردنی مووچە ساز دەكەن.
ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق گوتی، رێككەوتنی نەوتی لە نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لیژنە لە هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و سامانە سروشتییەكانی هەرێم پێك هێنراوە و رۆژی سێشەمی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ساز دەكەن.
روونی كردەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا میاكانیمی دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و رادەستكردنی داهاتە نەوتییەكانی هەرێم و خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم دیاری دەكرێت، لەو كۆبوونەوە میكانیزمی هەناردەكردنی بڕی 220 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و رادەستكردنی داهاتەكەی بۆ حكوومەتی فیدراڵی یەكلا دەكرێتەوە، دوای ئەوە حكوومەتی فیدراڵی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكات كە بڕەكەی دەكاتە 960 ملیار دیناری مانگانە.
وەڵام بدەوه