وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا، ئەمساڵ لە كاتی پرۆسەی خوێندن نۆ رۆژ بكاتە پشووی فەرمی، هۆكارەكەشی پێوەندیی بە هەڵبژاردنە.
ئەمڕۆ سێشەم 22ـی تەمووز، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری ڕاگرتنی دەوام و ڕادەستكردنی قوتابخانەكان بە كۆمسیۆن داوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، راگرتنی دەوام لە ڕۆژی 25ی تشرینی یەكەم تا 13ـی تشرینی دووەم دەبێت و دەوام رادەگیرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، ئێستەیش ئامادەكارییەكان بەردەوامی هەیە.
تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان بڕیار نەدراوە چەند رۆژ بۆ دەنگدان و ئامادەكارییەكان بكرێتە پشوو.
وەڵام بدەوه