ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی 7ی 2025، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه له قه‌زای قهلعهساڵح له پارێزگای میسان له باشووری عێڕاق، شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا ڕووی دا.
ئاشكرا كراوه كه شه‌ڕه‌كه گه‌وره بۆته‌وه و هێزێكی سوپای عێراق گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام له‌و كاته‌شدا شه‌ڕه‌ته‌قه به‌رده‌وام بووه و سه‌رئه‌نجام ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به پله‌ی رائید برینداره.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنی له به‌غدا شه‌ڕ له‌نێوان میلیشیاكان و هێزه ئه‌منیه‌كان ڕووی دا و سه‌رئه‌نجام ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی عه‌مید كوژرا.
وەڵام بدەوه