شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ مەترسییەك لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگەكانی 6 و 7 نییە.
راشیگەیاند، رێككەوتن كراوە و هەردوولا پێوەی پابەندن بۆ ئەو مەبەستەش چوار لیژنە پێكهێندراون و كارەكانیان دەكەن كە لیژنەكان تایبەتن بە پرسی تەوتین، داهاتی نانەوتی، بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو و رادەستكردنی نەوت.
ئاشكراشیكرد، لیستی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ نێردراوە و گرفتی نییە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو راپۆرتەی لەبارەی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو ئامادەدەكرێت و بریار لەسەر دۆسیەی نەوت دەدرێت و بە رادەستكردنی نەوت، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی شەش دەنێردرێت.
وەڵام بدەوه