عێراق دەکوڵێت، گەرمترین ناوچەی سەر زەوی یە. شاری بەسرەی عێراق ڕۆژی رابردوو 31ی تەمووز، پلەی یەکەمی لە لیستی گەرمترین شارەکانی جیهاندا گرت، ئەمەش بەپێی داتاکانی وێستگە جیهانییەکانی کەشناسی لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا. وێستگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە بەرزترین پلەی گەرمای لەسەر هەسارەی زەوی تۆمارکرد، کە گەیشتە 50.5 پلەی سیلیزی، و بەمەش پێش شارەکانی ئێران و وڵاتانی کەنداو کەوت.
بەپێی ڕیزبەندییەکە، شاری حەمیدییەی ئێران بە پلەی 50.3 پلەی سیلیزی لە پلەی دووەمدا هات و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێتیش بە 50 پلەی سیلیزی لە پلەی سێیەمدا بوو
ئەوەی جێگای سەرنجە، لیستی 15 گەرمترین ناوچەی جیهان، حەوت ناوچەی عێراقی لەخۆگرتبوو، لەوانە: بەسرە-حوسێن، فاو، عەمارە، بەدرە و عەلی غەربی، کە پلەکانی گەرمایان لەنێوان 49.5 و 48.1 پلەی سیلیزیدا بوو.
ئەم بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چوارچێوەی شەپۆلێکی گەرمای تاقەتپڕووکێندایە کە ناوچەیەکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە. هاوکات هۆشدارییەکان بەردەوامن لەبارەی کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستیی گشتی و خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو، بەتایبەتی لە شارەکانی باشووری عێراق کە ساڵانە لە وەرزی هاویندا پێشەنگی دیمەنە گەرمییەکانن.
وەڵام بدەوه