پەرلەمانتارێك نووسراوێك دەكات و داوای بانگێشتكردنی تەییف سامی بۆ پەرلەمانی عێراق دەكات بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لێ بكرێت لەبارەی دواخستنی خشتەكانی بودجەی ساڵی 2025.
حەیدەر كازم موتەییری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، بۆ بانگهێشتکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی بانگهێشتکردنەکە ڕوونکردنەوەی هۆکاری دواکەوتنی پێشکەشکردنی خشتەی بودجەیە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە بە پەرلەمان.
لە نووسراوەكەیدا، پەرلەمانتارەكە جەختی كردووەتەوە، كە ئەو داواكارییە پشتی بەستووە بە نووسراوێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كە لە 25ی7ی2025 دەركراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی 12ی تەموزی 2025، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە نیگەرانییەوە نووسراوێكی ئاڕاستەی تەییف سامی وەزیری دارایی كردوو و داوای لێ كرد خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان بنێرێت و چیتر دوا نەخرێت
ڕۆژی 20ی تەمووزی 2025، لیژنەی دارایی پەرلەمانی میوانداریی تەیف سامی کرد، بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەری سەرەکی، لەوانە، (جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومەت، هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025، و بەدواداچوون بۆ ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025).
پێشتر محهمهد نووری ئهندامی لیژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق ڕایگهیاند: "لیژنهی دارایی پهرلهمان كاردهكات بۆ بانگێشتكرن و میوانداریكردنی وهزیری دارایی بۆ ئەوەی روونكردنەوە بدات."
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و داوای لە وەزیری دارایی كردووە پەلە بكات لە ناردنی خشتەکانی بودجەی 2025 بۆ پەرلەمان تاوەكوو پەسەند بکرێت.
جەختیش كراوەتەوە، بەپێی یاسای بوجە لەسەر حكوومەتی عێراقی ئەركە خشتەكانی بودجە بۆ پەرلەمان بنێرێت.
وەڵام بدەوه